Accessibility links

مه‌سعود بارزانى سەردانى سەنگەرەکانى هێزى پێشمەرگە له‌ که‌رکوک ده‌کات


بە مەبەستى بەسەرکردنەوه‌ى سەنگەرەکانى هێزى پێشمەرگەى کوردستان ، مه‌سعود بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان ئەمڕۆ دووشەمە سەردانى سنوورى پارێزگاى کەرکوکى کرد ، لەوانە سنوورەکانى شارۆچکەکانى لەیلان و پردێ و زنجیرە چیاکانى کڵورو دۆمەڵان و سێ کانیان ، بێ ئەوەى سەردانى کەرکوک بکات و چاوى بە ئیدارە و ئەنجومەنى پارێزگاکەى بکەوێت.
ڕێبوار تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک وتى ئێمە وەکو ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک بانگێـشت نەکرابووین بۆ پیشوازیکردنى، بەڵام هاتنی بۆ کەرکوک بەمەبەستى بەدواداچون بو ئەو بارودۆخەى ئێستا لە سنوورى پاریزگاکەدایە و بە تایبەتى لەو گۆڕانکاریانەى لە ڕووى هێزى سەربازیەوە چ لە هێزەکانى پـێشمەرگە و چ لە ئۆپه‌راسیۆنى دیجلە بێت، بۆ ئەوەى لە ئایندەدا ببێتە بارێکى سیاسی وتوووێژى لەسەر بکرێت .
نه‌جات حسێن ئەندامى تورکمانى لە ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک وتى ئێمە وەکو تورکمان لاریمان لە سەردانەکەى بارزانى نى‌یە بۆ کەرکوک لە بەر ئەوەى لە کەرکوک کێشە دروست بووە لە نێوان هەرێم و ناوەنددا.
مازن عەبدولجەبار وتەبێژى لیستى ئەلعێراقیە لە کەرکوک وتى لێدوانەکانى سەرۆکى هەرێم لەگەڵ بەرپرسانى هێزەکانى پێشمەرگە لە کەرکوک زۆر باش بوون ، تایبەت بۆ بە هێورکردنەوى بارودۆخەکە .
please wait

No media source currently available

0:00 0:00:00 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG