پێکدادانی کوشنده‌ی مانگی ڕابوردووی نێوان ئیسرائیل و ملیتانه‌کانی حه‌ماس له که‌رتی غه‌ززه ڕه‌نگه کۆتایی پێهاتبێت به‌ڵام شه‌ڕه قسه هه‌ر به‌رده‌وامه.
سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیلی بنیامین ناتانیاهو هێرشی کرده سه‌ر گروپی ملیتانی ئیسلامی حه‌ماس و ڕێبه‌ره‌که‌یانی تاوانبار کرد به‌وه‌ی که له میانه‌ی ڕێپێوانێکی ڕۆژی شه‌ممه له غه‌ززه داوای له‌ناوبردی ئیسرائیلی کردووه.
له میانه‌ی لێدوانێکیدا له کاتی کۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی کابینه‌ت له ئورشه‌لیم، به‌ڕێز ناتانیاهو گوتی فه‌له‌ستینییه‌کانی دوژمی ئیسرائیل جارێکی دیکه سه‌لماندیانه‌وه که نایانه‌وێت هاوکاری بکه‌ن.
ئه‌و باسی له لێدوانه‌کانی خالید مه‌شعه‌ل ده‌کرد که له ڕۆژی هه‌یه‌نی پاش 45 ساڵ به‌سه‌ر بردنی ژیانی له ده‌ره‌وه وڵات گه‌ڕایه‌وه بۆ غه‌ززه. له ڕێپێوانێکدا به بۆینه‌ی یادی 25 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی حه‌ماس مه‌شعه‌ل په‌یمانی دا حه‌ماس شه‌ڕ ده‌کات تا ئه‌و کاته‌ی ته‌واوی فه‌له‌ستین "به ناوچه‌کانی ئسیرائیلیشه‌وه" له ژێر ده‌سه‌ڵاتی جوله‌که ئازاد بکرێن.
ئه‌و هه‌ڵوێستی خۆی له میانه‌ی وتارێکی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له غه‌ززه دووپات کرده‌وه و گوتی " له یه‌ک سانتیمه‌تری فه‌له‌ستین خۆش نابین"، گوتیشی شۆڕشی چه‌کداری به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئازاد کردنی ئورشه‌لیم.
شایانی باسه له مانگی ڕابوردوو شه‌ڕێکی کوشنده له نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس ڕوویدا. ئیسرائیل به فڕۆکه هێرشی کرده سه‌ر غه‌ززه و حه‌ماسیش سه‌دان موشه‌کی گرده شاره‌کانی ئسیرائیل. سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل ناتانیاهو ده‌ڵێت حه‌ماس زیان به هه‌وڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌گه‌ێنێت بۆ دروستکردنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی له که‌ناری ڕۆژئاوا‌و که‌رتی غه‌ززه.