Accessibility links

حاتم مه‌نبه‌ری: ئێمه‌ له‌ ڕابورووی خۆمان هیچ فێر نه‌بووین

  • Jani Diylan

حاتم مه‌نبه‌ری

حاتم مه‌نبه‌ری

له‌سه‌ر ئاستی خواره‌وه‌ی پارته‌ کوردیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان وه‌ یاخود پایه‌کانیان به‌ تاێبه‌تی هه‌ر پاش کۆنفرانسی پراگ وه‌ هه‌ر وه‌ها له‌م دوایه‌شه‌دا به‌ هۆێ به‌یاننامه‌یه‌ک له‌ لایه‌ن H.R.K هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی سه‌ر به‌ پژاک شه‌ڕێکی ڕاگه‌یاندن ده‌ستپێکردووه‌.!
ڕۆژنامه‌وان کاک حاتم مه‌نبه‌ری له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له‌ باره‌ی کاردانه‌وه‌کان له‌سه‌ر تۆره‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ده‌ڵێت " له‌ بناغه‌دا ئه‌م شه‌ڕه‌ ته‌بلیغیه‌ وه‌ یا به‌ جۆرێک باسکردنی به‌دیه‌کانی یه‌کتر له‌سه‌ر تۆره‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و ساێته‌ کوردیه‌کاندا خۆێ پێش هه‌موو شتێک کاریگه‌ریه‌کی به‌دی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا ده‌بێت ، چونکه‌ ئه‌سای ئه‌و شتانه‌ که‌ ئه‌وان باسی ده‌که‌ن زیاتر کێشه‌ی ناو حیزبه‌کانه‌ تا ڕاستیه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا بۆیه‌ به‌ گشتی به‌ هه‌ر لایه‌کیانه‌وه‌ که‌ باسی که‌ێت به‌ لای منه‌وه‌ کارێکی باش نییه. کاک حاتم هه‌ر وه‌ها ده‌كێت زۆر به‌ داخه‌وه‌م ئه‌وانه‌ی له‌ ده‌روه‌ی کوردستانن دواکه‌وتوانه‌تر ئه‌رواننه‌ ئه‌م مه‌سه‌له‌ تا خه‌ڵکی ناو کۆمه‌ڵگا‌ ".
XS
SM
MD
LG