سه‌رۆکی ده‌زگای ئاسایشی نیشـتیمانی یه‌مه‌ن داوا له ئێران ده‌کات وازبهێنێت له مه‌شق و کۆمه‌کردنی چه‌کداره شیعه‌کان، ئه‌وانه‌ی هاوکات له‌گه‌ڵ چه‌کداره‌کانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده و هه‌روه‌ها جوداخوازه‌کانی باشوری وڵاته‌که بوونه‌ته مایه‌ی گێره‌شێوێنی له یه‌مه‌ندا.
له ڕاپـۆرتێـکدا که له لایه‌ن ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رزه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه، عه‌لی ئه‌لئه‌حمه‌دی سه‌رۆکی ده‌زگای ئاسایشی نیشـتیمانی یه‌مه‌ن گوتوشیه‌تی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌لقاعیده له یه‌مه‌ن له 700 بۆ 800 که‌س زیاتر نین و له‌و ژماره‌یه‌ش چه‌ند سه‌د که‌سێـکیان سعودیـن.
عه‌لی ئه‌لئه‌حمه‌دی تارانی تاوانبارکرد به پشـتگیریکردنی حوسیـیه‌کان له باکوری یه‌مه‌ن له نزیـک سـنووره‌کانی سعودیـیه و گوتی یه‌مه‌ن هیچ دوژمنایهتیـیهکی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا نیـیه و هه‌موو ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت ئێران ده‌ست وه‌رنه‌داته کاروباری ناوخۆی وڵاته‌که‌یانه‌وه.
گوتیشی یه‌مه‌ن به‌ڵگه‌ی هه‌یه که ئێرانیـیه‌کان ده‌ست له‌کاروباری وڵاته‌که‌یانه‌وه ده‌ده‌ن.
مانگی حه‌وتی ئه‌مساڵ حکومه‌تی یه‌مه‌ن ڕایگه‌یاند که‌وا ژماره‌یه‌ک ئه‌ندامی نێو شـانه‌یه‌کی سیخوڕی ئێرانی ده‌سـتگیرکردووه که فه‌رمانده‌یه‌کی پـێشـووی سوپای پاسـدارانی ئێران سه‌رۆکایه‌تیـیان ده‌کات.