Accessibility links

ڕاپـرسیـیه‌ له‌ موسڵ نیشـانی ده‌دات 66% ی به‌شـداربووانی له‌ دژی بوونی سوپان له‌ شـاره‌که‌یاندا

  • Amir Goran

بۆ یەکەم جار بەشى ڕاپرسى لە دیوانى پارێزگاى موسڵ کرایەوە و لە یەکەم ڕاپرسیدا کە 10 هەزار کەس تیایدا بەشداریان کرد، لە بارەى ڕەوشى ئاسایش و مان و نەمانەوەى سەربازانى سوپاى عێراق لەناو شاردا و کاریگەریەکانى بوونى ئەو هێزە، 66% ى بەشداربووان پـێـیان وابوو بوونى بازگەکانى پشکنین و دیوارە کۆنکرێتیـیەکان و یەکەى سەربازى سوپا دیاردەیەکى ناشارستانیە و نەک تەنها ئەو هێزە نەیتوانیوە ئاسایش دابین بکات، بەڵکو بووه‌تە هۆکارى دروستبوونى کێشەى زیاتر و تەنانەت کاریگەرى زۆرى لە سەر جم‌وجۆڵى بازرگانیش هەبووە.
لە وەڵامى پرسیارى راپرسیەکە بەشداربووان داوایان کردووە دۆسیەى ئاسایشى ناو شار تەنها لەدەست پۆلیسدابێت.
بەڵام لە 34%ى بەشداربووانى ئەو ڕاپرسیە پـێـیان وایه‌ وه‌ها باشترە هێزى سوپا لەناو شار بمێنێتەوە تا ئەو کاتەى ڕەوشى ئاسایش جێگیر دەبێت .
لەم بارەیەوە رۆژنامەوان مەجید کاکەیى بۆ دەنگى ئەمریکا دەڵێت بوونى ئەو هێزەى سوپا جگە لە زیان هیچ سوودێکى بۆ خەڵکى شارەکە نەبووە، دەشڵێت بۆ نمونە ڕۆژانە ڕووداوى کوشتن و رفاندن و تەقینەوە روودەدەن.
XS
SM
MD
LG