وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا سێرگی لاڤرۆڤ ڕایگه‌یاند که‌وا دیپـلۆماتانی ڕووسیایی و ئه‌مه‌ریکایی له‌گه‌ڵ ئه‌لئه‌خزه‌ر ئه‌لئیبراهیمی نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ قه‌یرانی سوریا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له جنێڤ کۆده‌بنه‌وه.
لاڤرۆڤ گوتی ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان به هه‌ڵه‌داده‌چن ئه‌گه‌ر پـێـیان وابێت مۆسـکۆ هه‌ڵوێستی نه‌رم بووه‌ته‌وه. گوتیشی ڕووسیا به‌و مه‌رجه بڕیاری داوه به‌شـداری له کۆبوونه‌وه‌که‌دا بکات که تیایدا داوای ده‌سـتبه‌رداربوونی به‌شـار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات نه‌کرێت.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه هه‌فته‌ی ڕابردوو له دوبلنی پایته‌ختی ئێرله‌ندا، لاڤرۆڤ و هێله‌ری کلنتن و ئه‌خزه‌ر ئه‌لئیبراهیمی کۆبوونه‌وه به مه‌به‌ستی تاووتوێـکردنی قه‌یرانی سوریا.
پاش ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه هێله‌ری کلنتن گوتی ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا به‌ڵێنیان داوه جارێـکی دیکه هه‌وڵ بده‌ن بۆ سـازدانی وتووێژ له نێوان هه‌ردوو لای قه‌یرانی سوریا. هه‌روه‌ها جه‌ختیکرده‌وه له‌سه‌ر وازهێنانی به‌شـار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات وه‌ک به‌شێـکی سه‌ره‌کی له گۆڕانی سیاسی له سوریادا.