کوردی سوریا ڕووبه‌ڕووی شه‌ڕێکی قورس هاتونه‌ته‌وه له‌ناو وڵاته‌که‌دا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌و ڕێکخراوانه‌ی وه‌ک ده‌گوترێت به‌شێکن له پێکهاته‌ی له‌شکریی ئازادی سوریا.
دکتۆر موحه‌مه‌د ڕه‌شۆ ، نوێنه‌ری پارتی یه‌کێتی دیموکراتی (په‌یه‌ده) له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت ئه‌و چه‌کدارانه‌ی هێرش ده‌که‌نه سه‌ر کورد له سوریادا مه‌به‌ستیان له‌وه‌یه که ئه‌و باره ئاسایشیه‌ی له شار و شارۆچکه کوردیه‌کانی سوریادا هه‌ن تێکبده‌ن و ده‌شڵێت ئه‌وانه به ئه‌جه‌ندای بیانی ئه‌و ڕه‌فتارانه ده‌که‌ن وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک به تورکیا.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر ڕه‌شۆ ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردی سوریا له‌سه‌ر هه‌ندێک دۆسێ جیاوازی ڕووانینیان هه‌بێت، به‌ڵام هاوهه‌ڵوێستن له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره هێرشه چه‌کداریانه‌ی ده‌کرێنه سه‌ر کورد له سوریادا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: