Accessibility links

دکتۆر موحه‌مه‌د ئیحسان: نه‌ک هه‌ر کورد زۆر له‌ عه‌ره‌به‌‌کانیش ده‌یانه‌وێ کورد له‌ عێراق جیا ببێته‌وه‌

  • Jani Diylan

dr.mohamad ihsan

dr.mohamad ihsan

بریار وایه‌ پاش گرفته‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی عێراق له‌ به‌غدا دیسانه‌وه‌ سه‌رۆک کۆماری عێراق جه‌لال تاله‌بانی و سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری مالکی بۆ وتو وێژ له‌سه‌ر کێشه‌کان کۆببنه‌وه‌ ، به‌ڵام کام له‌و کێشانه‌؟
دکتۆر موحه‌مه‌د ئیحسان سه‌رۆکی ده‌سته‌ی گشتی ناوچه‌ جێ ناکوکه‌کان (دابڕاوه‌کان) له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت " له‌ ڕاستیدا کێشه‌ی سیاسی ئێستا له‌ عێراق و ئه‌زمونی سیاسی له‌ وڵات له‌ هه‌ر کاتێک زیاتر پێویستی به‌ جم وجۆڵ دانووستاندنی هه‌یه‌ له‌به‌ر هه‌ڵوێستی براده‌ران له‌ به‌غدا و ئه‌وه‌ کارانه‌ ده‌که‌ن به‌رامبه‌ر به‌ کوردستان له‌ نێوان خۆیان له‌ قناغێکی زۆر زۆر ترسناک دایه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئێمه‌ تاکید ده‌که‌ێن کێشه‌کان له‌رێگای دیالۆگه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بکرێن ، به‌ڵام ئه‌مجارحوار یان دیالۆگێکی ته‌واو و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (خه‌له‌لێکی) سه‌رکیمان له‌ گفت و گۆیه‌کاندا هه‌یه‌ له‌ نێوان هه‌روو لا له‌ به‌غدا، به‌ هیواێن ئه‌مجار گفت و گۆیه‌کان پوخته‌ وباشتر رێک بخه‌ێن. دکتۆرئیحسان ده‌شڵێت من قه‌ت پێشبینی ناکه‌م ئه‌وان ئه‌و نییه‌ته‌یان هه‌بێت یان ئه‌و شیانه‌یان هه‌بێت کێشه‌کان به‌ شێوه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی چاره‌سه‌ر بکه‌ن ".
XS
SM
MD
LG