Accessibility links

ژماره‌یه‌ک لایه‌نی عێراقی دژی سیاسه‌ته‌کانی سه‌رۆک وه‌زیری وڵاته‌که‌ن

  • گۆران ته‌وفیق

بێجگه‌ له‌ لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانی تر له‌ په‌رله‌مانی عێراق کۆنفرانسێکی هاوبه‌شی ڕۆژنامه‌وانیان سازدا و تیایدا ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕیوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ سیاسه‌ته‌کانی نوری ئه‌لمالکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق.
له‌و کۆنفرانسه‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌دا یه‌کێک له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق ڕاشکاوانه‌ ده‌ڵێت گه‌لی عێراق هه‌رگیز شه‌ڕی ناوێت له‌نێوان پێکهاته‌کانی خۆیدا و هه‌رگیز ئه‌وه‌یان به‌لاوه‌ په‌سه‌ند نییه‌ که‌سێکی کورد یان عه‌ره‌ب له ‌شه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ییدا بکوژرێن.

هاوکات خالید شوانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ده‌یان جار ده‌ستوری وڵاته‌که‌ی پێشێل کردووه‌.
ئه‌م کۆنفرانسه‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌ی لایه‌نه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق دوابه‌وای ڕاگه‌یاندنێکی نوری ئه‌لمالکی دێت بۆ ڕۆژنامه‌یه‌کی کوه‌یتی که‌ تیایدا گوتبووی "ناوچه تێکه‌ڵه‌کان ( وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک به ناوچه‌ جێناکۆکه‌کان) ‌ته‌نها عه‌ره‌ب و تورکومانه‌کان خاوه‌نین".
زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌ی گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌بیستن.
XS
SM
MD
LG