Accessibility links

دکتۆر هۆشمه‌ند: پاشه‌کشێ پێکردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌بێ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان هیچ سوودی نابێت

  • Haider Kareem

سه‌باره‌ت به‌ چڕکردنه‌وه‌ی هه‌وڵ و کۆششه‌کان بۆ هێورکردنه‌وه‌ی گرژی نێوان هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی که‌ پاشه‌کشێ به‌ هێزه‌کانی سوپا و پێشمه‌رگه‌ بکرێت و هێزێکی هاوبه‌ش له‌ پێكهاته‌کانی ناوچه‌ جێ ناکۆکه‌کان پێکبهێنرێت.
دکتۆر هۆشمه‌ند عه‌لی مێژووناس و شاره‌زای کاروباری سیاسی له‌ ولایه‌تی میناسۆتا له‌ ولایه‌ته‌ یه‌گرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی ئه‌گه‌ر بێتو سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد له‌ دانوسه‌ندنه‌کاندا له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌توانن قه‌ناعه‌تیان پێ بهێنن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی دیجله‌ ئه‌وا پاشه‌کشی پێکردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ هیچ ده‌سکه‌وتێکی لێناکه‌وێته‌وه‌. هه‌روه‌ها گوتی به‌ بڕوای من به‌بێ چاودێریه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕێکه‌وتنی نێوان کورد و به‌غدا هیچ ئاکامێکی باشی نابێت و گرنتی نابێت بۆ سه‌رهه‌ڵنه‌دانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌کان یاخود گرژترنه‌بوونی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی که‌ ئێستا له‌ ئارادان.
XS
SM
MD
LG