بومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێز که‌ناره‌کانی باکوری ڕۆژئاوای ژاپـۆنی هه‌ژاند و بووه مایه‌ی ڕوودانی سوونامیـیه‌کی بچوک و کاریگه‌ریـیه‌که‌شی گه‌یشـتووه‌ته تۆکیۆ.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ناوچه‌ی ئیشینۆماکی هه‌رێمی میـیاگی سوونامیـیه‌ک به به‌رزایی یه‌ک مه‌تر له که‌ناره‌کانی دا، له هه‌مان ئه‌و ناوچه‌یه‌ی به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌که‌ی مانگی سێی سـاڵی 2011 کاول بوو.
هه‌تا ئێسـتا زیانی بومه‌له‌رزه‌که‌ی ئه‌مڕۆ که به گوڕی 7.3 پـله بوو به پـێوه‌ری ڕێخته‌ر، نه‌زانراوه.
له ئێسـتادا حکومه‌تی ژاپـۆن کۆتایی به ئاگاهی له ڕوودانی سوونامی هێنا. پـێشتر ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی وڵاته‌که NHK به‌رنامه ئاسایـیه‌کانی خۆی بڕی به مه‌به‌ستی بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی بومه‌له‌رزه‌که و هه‌روه‌ها هانی دانیشـتوانی که‌ناره‌کانی نزیک شوێنی بومه‌له‌رزه‌که‌ی دابوو ناوچه‌کانیان چۆڵ بکه‌ن.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه بومه‌له‌رزه‌که‌ی سـاڵی ڕابردوو، ئه‌وه‌ی هێزه‌که‌ی 9 پله بوو، سوونامیـیه‌کی گه‌وره‌ی لێکه‌وته‌وه و له ئاکامدا نزیکه‌ی 20 هه‌زار که‌س گیانیان له‌ده‌سـتدا یان هه‌تا ئێسـتا بێ سه‌روشوێنن، هه‌روه‌ها وێرانبوونی ویزگه‌ی ناو‌کی فۆکۆشیما که خراپـترین کاره‌سـاتی ناو‌کی لێـکه‌وته‌وه له‌وه‌تای کاره‌سـاتی ده‌زگای ناو‌کی چرنۆبلی یه‌کێتی سۆڤێتی جاران.