Accessibility links

دکتۆر موحه‌مه‌د کیانی: خۆشباوه‌ڕیی سه‌رکردایه‌تی کورد کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌ له‌ دۆڕاندنمان له‌ هه‌موو دانوستاندنێکدا

  • Balen Salih

دکتۆر موحه‌مه‌د کیانی

دکتۆر موحه‌مه‌د کیانی

هاوکاتی قه‌یرانی سیاسی و ئاسایشی نێوان حکومه‌تی نێوه‌ندی عێراق و هه‌رێمی کوردستان، هه‌و‌ڵ له‌ ئارادان بۆ ئارامکردنه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌که‌ی نێوانیان.

دکتۆر موحه‌مه‌د کیانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت به‌ جوڵاندنی هێزه‌ سه‌ربازیه‌ عێراقیه‌کان له‌ ناوچه‌ دابڕێندراوه‌کاندا له‌لایه‌ن نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیره‌وه‌ تانوپۆیه‌کی نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی دا به‌ کێشه‌کان، وه‌ ده‌شڵێت ته‌نانه‌ت که‌ سه‌دام حسێن ژینۆسایدی گه‌لی کوردی ده‌کرد به‌ناوی یه‌کێتی خاکی عێراقه‌وه‌ ده‌یکرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا مالیکی ده‌یکات بووه‌ به‌ کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی.

دکتۆر کیانی ده‌شڵێت نابێت له‌مه‌ودوا خۆمان به‌و قسانه‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنین که‌ هاوپه‌یمانێتی هه‌یه‌، نا ئه‌وی له‌ ئارادایه‌ ته‌نها بریتیه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی و ئه‌وانه‌ش که‌ ده‌ڵێن هاوهه‌ڵوێستی کوردن هێشتا نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان.

دکتۆر موحه‌مه‌د کیانی ده‌ڵێت ئه‌و قه‌یرانه‌ی مالیکی نایه‌وه‌ ده‌رفه‌تێکی زۆر باشه‌ بۆ کورد، به‌ تایبه‌تی وه‌ک ده‌ڵێت "سه‌رکردایه‌تی کورد تاڕاده‌یه‌ک له‌ چالاککردنه‌وه‌ی دۆسێی ناوچه‌ دابڕێندراوه‌کان لێی نوستبوون، بۆیه‌ ئێستا به‌ بڕوای من ده‌بێت کورد به‌ هیچ شتێک قایل نه‌بێت بێجگه‌ له‌ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی ناوچه‌ دابڕێندراوه‌کان و ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌کات ئه‌وا ده‌چێته‌ خانه‌ی خیانه‌تی نه‌ته‌وایه‌تیه‌وه‌".

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر موحه‌مه‌د کیانی ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات نه‌ ئه‌مریکا و نه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ناتوانن هیچ ڕۆڵێک له‌ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی عێراقدا ببینن ، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی ئێران ده‌توانێت.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌ :
XS
SM
MD
LG