Accessibility links

ڕۆژئاوا و ئه‌گه‌ری به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی له‌لایه‌ن سوریاوه‌


وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و هێزه‌ سه‌ربازیه‌کانی هاوپه‌یمانان ڕووبه‌ڕووی سه‌ختیه‌کی گه‌وره‌ ده‌بنه‌وه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌ستوه‌ربده‌نه‌ ئاڵۆزیه‌ سیڤیڵیه‌که‌ی سوریاوه‌ به‌مه‌به‌ستی ڕێگه‌گرتن له‌ به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا له‌وه‌ی چه‌کی کیمیایی دژی گه‌لی سوریا به‌کار بهێنێت.

پێده‌چێت هه‌روابێ و شیانی ده‌ستێوه‌ردان به‌ سه‌رکردایه‌تی ئه‌مریکا ڕوو له‌ زیادبوون بێت هاوکاتی ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا و هاوبه‌شه‌کانی له‌ هاوپه‌یمانێتی ناتۆ ئاگاهیان داوه‌ که‌ هه‌ڵوێستی خۆیان وه‌رده‌گرن ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی سوریا له‌سه‌ر ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی به‌رده‌وام بێت که‌ گومان وایه‌ چه‌کی کیمیایی له‌ قه‌یرانی وڵاته‌که‌یدا به‌کاربهێنێت.

له‌ ڕاپۆرته‌ هه‌واڵیه‌کی که‌ناڵی ( ئێن بی سی ) دا هاتووه‌ که‌ له‌شکری سوریا چاوه‌ڕوانی دوا فرمانه‌ بۆ به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی پاش ئه‌وه‌ی مادد‌ه‌ کیمیاییه‌کان بۆ دروستکردنی گازی ژه‌هراوی تێکه‌ڵ کراون.
که‌ناڵی فۆکس نیوس ڕاپۆرتێکی هاوشێوه‌ی بڵاوکردۆته‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌ به‌ کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکایی دراوه‌ وه‌ک سه‌رچاوه‌.

له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوودا کاربه‌ده‌ستانی سوریایی گوتبوویان چه‌کی کیمیایی دژی گه‌لی خۆیان به‌کارناهێنن.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ گوتوویه‌تی کاربه‌ده‌ستانی ڕۆژئاوایی باس له‌ به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی ده‌که‌ن وه‌ک بیانویه‌ک بۆ ده‌ستێوه‌ردان له‌ کاروباری سوریادا.
XS
SM
MD
LG