بان کی موون، سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه به سه‌ردانێک گه‌یشتۆته عێراق به مه‌به‌ستی وتووێژکردن له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی عێراقیدا.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی سکرتێری گشتی یوئێن بۆ به‌غدا دوابه‌دوای سه‌ردانه‌که‌یه‌تی بۆ وڵاتی کوێت و هاوکاتیش داوای قۆناغێکی نوێی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵاتی کردووه.
ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لعێراقیه که که‌ناڵێکی نیمچه فه‌رمیه ده‌ڵێت هه‌ر له پاش گه‌یشتنی بان کی موون بۆ به‌غدا، ده‌سبه‌جێ له‌گه‌ڵ هوشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا کۆبۆته‌وه، به‌ڵام هیچ زانیاریه‌ک و ورده‌کاریه‌کی له‌سه‌ر ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه باس نه‌کردووه.
هێشتاش گه‌لێک کێشه هه‌ن له‌نێوان به‌غدا و کوێتدا به هه‌ڵپه‌سێردراوی ماونه‌ته‌وه و ئه‌و کێشانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ داگیرکردنه‌که‌ی ساڵی 1990ی عێراق بۆ کوێت.
ئه‌م سه‌ردانه‌ش هاوکاته له‌گه‌ڵ پشێوی و ئاڵۆزیه‌کانی نێوان حکومه‌تی نێوه‌ندی عێراق و هه‌رێمی خودموختاری کورده‌کاندا که هه‌ردوولا هێزیان به‌رامبه‌ر یه‌ک ڕاگرتووه له ناوچه دابڕاوه‌کاندا.
له‌لایه‌کی تره‌وه نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق له دیمانه‌یه‌کیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌یه‌کدا گوتوویه‌تی ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندیه ئاڵۆزه‌کانی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ تورکیادا باش بکاته‌وه، به‌ڵام ئاگاهیشیداوه به ئانکه‌ره که ده‌ست وه‌رنه‌داته کاروباری عێراقه‌وه.
له لێدوانه‌که‌یدا بۆ ڕۆژنامه‌ی حوڕیه‌ت سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت وێڕای هه‌موو کێشه‌کان به‌ڵام په‌یوه‌ندیه‌کی باشی ده‌وێت له‌گه‌ڵ ئانکه‌ره‌دا و ده‌شڵێت وا له به‌غداوه چڵه زه‌یتونێک ده‌خاته به‌رده‌ست تورکیا.
تورکیا و عێراق یه‌ک ئه‌وی تریان گوناهبار ده‌کات به هاندانی تایفه‌یی و هه‌ردوو وڵاتیش باڵیۆزی یه‌کتریان بانگ کردووه بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین.
هاوکاتی قه‌یرانی سیاسی ناوخۆیی و ده‌ره‌کی عێراق، هه‌ر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه کاربه‌ده‌ستانی وڵاته‌که گوتوویانه ژماره‌یه‌ک چه‌کدار پێنج پۆلیسیان کوشتووه، کاتێک هێرشیان کردبووه سه‌ر بنکه‌یه‌کی پشکنین له باشوری به‌غدا.
ئه‌فسه‌ره‌کانی پۆلیس ده‌ڵێن هێرشه‌که له به‌ره‌به‌یاندا کراوه و پۆلیسه‌کان ئه‌رکی پاسه‌وانی بۆری و لوله نه‌وتیه‌کانیان له ئه‌ستۆ بووه.