کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکایی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕایانگه‌یاند که‌وا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما ئاماده‌کاری ده‌کات بۆ دانانی کۆمه‌ڵی جه‌بهه‌ت ئه‌لنوسره‌ی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا له نێو لیستی ڕه‌شی تێرۆرسـتاندا.
ئه‌م هه‌واڵه له کاتێـکدا دێت که وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا گوتی هێله‌ری کلنتن وه‌زیری ده‌ره‌وه هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئه‌فریکا ده‌کات به مه‌به‌سـتی سـازدانی کۆبوونه‌وه له‌سه‌ر ئاسـتی به‌رز له باره‌ی ڕه‌وشی سوریا و شه‌ڕی دژه تێرۆردا.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن به‌م هه‌نگاوه هه‌رچی سه‌روه‌ت و سامانی جه‌بهه‌ت ئه‌لنوسره‌یه له لایه‌ن ده‌زگاکانی دادی ئه‌مه‌ریکاوه سڕده‌کرێن و هه‌روه‌ها له ئه‌مه‌ریکایـیه‌کانیش قه‌ده‌غه‌ده‌کرێت پاره و کۆمه‌ک ڕوانه‌ی ئه‌م تاقمه بکرێت.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ئه‌م بڕیاره‌ی که چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو یان له هه‌فته‌ی ئاینده له کاتی سه‌ردانی خانم کلنتن بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕابگه‌یه‌نرێت، زیاتر شـتێـکی سمبولیـیه، چونکه پـێناچێت پاره و پشـتیوانیـیه‌کی زۆریان له ناو ئه‌مه‌ریکادا هه‌بێت.
به‌ڵام ئه‌مه‌ریکا هیواداره ئه‌م هه‌نگاوه وڵاتانی دیکه هان بدات هه‌مان هه‌ڵوێسـتیان به‌رامبه‌ر ئه‌م کۆمه‌ڵه هه‌بێت و هه‌روه‌ها وه‌هاش له سوریـیه‌کان بکات په‌یوه‌ندی به‌م تاقمه‌وه نه‌که‌ن.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌شڵێن به نیازن به‌ر له ڕاگه‌یاندنی بڕیاره‌که به ڕێبه‌رانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا بڵێن ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان له به‌رامبه‌ر جه‌بهه‌ت ئه‌لنوسره هیچ په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه نیـیه و ئه‌وان له‌م مه‌سه‌له‌یه ئامانج نین و پـشـتیوانی ئه‌مه‌ریکا بۆ نه‌یاره میانڕه‌وه‌کانی دژی حکومه‌تی به‌شـار ئه‌سه‌د نه‌گۆڕاوه.
جێی ئاماژه‌یه جه‌بهه‌ت ئه‌لنوسره کۆمه‌ڵێـکی ئۆپـۆزسیۆنی سوریایه و چه‌ندین جار به‌رپـرسیارێتی خۆیان له هێرشی خۆکوژی ناو وڵاته‌که ڕاگه‌یاندووه. به‌پـێی زانیاریـیه‌کان باره‌گاکه‌یان له‌سه‌ر سـنووری نێوان سوریا و تورکیایه و ژماره‌یه‌ک له چه‌کدارانی بیانیان له نێودایه که له لیبیا و تونس و عێراق و سعودیـیه‌وه و ته‌نانه‌ت وڵاتانی به‌ڵقانیشه‌وه هاتوون.
هه‌روه‌ها ئه‌م تاقمه له 19 ی مانگی یازده له سه‌ری کانی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی پاراستنی گه‌لی کورد به‌شه‌ڕهاتن و ژماره‌یه‌ک کوژراو و بریندار که‌وته‌وه، له‌وانه کوژرانی عابد خه‌لیل به‌رپـرسی په‌یه‌ده له سه‌ری کانی.