ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بڕیاره تاووتوێی پێشنیازه‌کانی به‌رپرسی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی موون بکات بۆ ئه‌رکی به ڕێبه‌رایه‌تی ئافریکا تاکو یارمه‌تی ده‌ستگرتنه‌وه به‌سه‌ر باکوری مالی بدرێت که له ده‌ستی گروپه سه‌رهه‌ڵداوه‌کاندایه.
له هه‌فته‌ی ڕابردوودا به‌ڕێز بان له ڕاپۆرتێکدا هۆشداری دا به خراپی جێبه‌جێکردنی ئه‌و ئه‌رکه که بۆی هه‌یه ببێته مایه‌ی قه‌یرانی مرۆیی و هه‌روه‌ها ئه‌و پرسیاره بنچینه‌ییه‌ش هه‌ر له ئارادا ماوه که چۆن 3300 سه‌رباز پڕ چه‌ک بکرێن و داراییان بۆ دابین بکرێت.
هه‌روه‌ها جه‌ختی کرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وتووێژی ڕژد پێویسته بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی مالی که سه‌رهه‌ڵداوان ناوچه‌کانی باکوری وڵاته‌که‌یان کۆنتڕۆڵ کرد دوابه‌دوای کوده‌تا له‌شکرییه‌که‌ی مانگی سێ که بوو به‌هۆی ڕووخاندنی حکومه‌ت.
کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه دوابه‌دوای ڕێککه‌وتنێکی نێوان حکومه‌تی مالی و دوو گروپی ئیسلامی هات که به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو کار به‌ره‌وه کلێشه‌یه‌ی ڕه‌سمی بکرێت بۆ ئه‌نجامدانی وتووێژی ناوخۆی مالی.
هه‌ردوو لا له ڕۆژی سێشه‌ممه پێکه‌وه کۆبوونه‌وه به ناوبژیوانی سه‌رۆکی بورکینا فاسۆ "بلایس کۆمپائۆرێ"
گروپه‌کانی ئه‌نساری دین و بزوتنه‌وه‌ی نیشتیمانی بۆ ئازادی ئه‌زاواد، کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته ڕێز له یه‌کێتی نیشتیمانی مالی بگیردرێت و توندڕه‌وی و تیرۆرسم ڕه‌ت بکرێته‌وه.