Accessibility links

فه‌له‌سـتینـیه‌کان خوازیارن ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ڕێگه‌ له‌ نیشته‌جێی نوێی ئیسرائیل بگرێت

  • VOA News

Mideast Israel Palestinians

Mideast Israel Palestinians

کاربه‌ده‌ستێکی باڵای فه‌له‌ستینییه‌کان له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند فه‌له‌ستینییه‌کان داوا‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌که‌ن که‌ داوا بکات ئیسرائیل دروستکردنی نیشته‌جێی زیاتر له‌ دوو ئۆردوگای سه‌ره‌کی نزیک ئۆرشه‌لیم ڕابگرێت.
ئه‌و داواکارییه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌رنامه‌ی نیشته‌جێکانی ئیسرائیل له‌ ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌خاته‌ ڕوو که‌ فه‌له‌ستینییه‌کان له‌ پرۆسه‌ی ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی بێ هیوابوون.
فه‌له‌ستینییه‌کان هیوادارن که‌ بڕیاره‌که‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووکان به‌ شێوه‌یه‌ک بێت که‌ وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا نه‌توانێت وه‌کو دوو ساڵ له‌مه‌و به‌ر ڤیتۆی بکاته‌وه‌.
شایانی باسه‌ ئیسرائیل له‌ ساڵی 1967وه‌ ده‌یان ئۆردوگای بۆ نیو ملیۆن ئیسرائیلی له‌ که‌ناری ڕۆژئاوا و غه‌ززه و ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆرشه‌لیم دروستکردووه‌. ئه‌مه‌ش ڕێککه‌وتنی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینییه‌کانی سه‌ختتر کردووه‌.
XS
SM
MD
LG