ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه پـێکدادان له نێوان نه‌یاران و لایه‌نگرانی سه‌رۆکی میسڕ محه‌مه‌د مورسی له نزیک کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی ڕوویدا.
ژماره‌یه‌کی زۆری پشتیوانی محه‌مه‌د مورسی ده‌وروبه‌ری کۆشکی سه‌رۆکایه‌تیـیان گرت له کاتێکدا خۆپـیشانده‌رانی نه‌یاریشی له‌وێ خۆپێشاندانیان ساز دا. ئێدوارد یه‌رانیه‌نی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له قاهیره، ڕاده‌گه‌یه‌نێت گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن پشتیوانانی سه‌رۆک مورسی په‌لاماری نه‌یارانیان داوه و ده‌واره‌کانیان تێکشکاندوون و فشاریان بۆ بردوون ناوچه‌که چۆڵ بکه‌ن.
پـێشـتر ئیخوان ئه‌لموسلمینی میسڕ داوای ڕێپێوانێکی پشتیوانیان بۆ سه‌رۆک محه‌مه‌د مورسی کرد له کاتێکدا که خۆپیشاندانی دژ به مورسی له مه‌یدانی ته‌حریر و به‌رده‌م کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی به‌رده‌وامه.
ئه‌و گروپه ئیسلامییه داوای خۆپیشاندانیان له به‌رده‌م کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی کردووه. ئه‌وان ده‌ڵێن ڕێپێوانه‌که‌یان پۆچه‌ڵ کرده‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌رانی ئۆپۆزسیۆن هه‌وڵیان ده‌دا به‌ڕێگای هێز بیروڕای خۆیان بسه‌پێنن.
هاوکات ژماره‌یه‌ک له ڕێبه‌رانی ئۆپۆزسیۆن په‌یمانیان داوه ئه‌و جێگایه چۆڵ نه‌که‌ن تا ئه‌و کاته‌ی به‌ڕێز مورسی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له مانگی ڕابردوو داویه‌تی به‌خۆی که‌م نه‌کاته‌وه که ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی زیاتره له دادگا.
له ڕۆژی سێشه‌ممه، پۆلیسی دژه ئاژاوه‌ی میسڕ گازی فرمێسکڕژێنی دژ به خۆپیشانده‌رانی به‌رده‌م کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی به‌کارهێنا. پۆلیس هه‌وڵی دا ڕێگا له خۆپیشانده‌ران بگرێت که هوروژم بۆ کۆشکه‌که نه‌به‌ن، به‌ڵام هه‌ر پاش ئه‌وه خۆپیشانده‌ران به‌ربه‌سته‌کانیان شکاند و چوونه سه‌ر دیواری کۆشکه‌که‌ش.
زۆربه‌ی خۆپیشانده‌ران هه‌مان دروشمی دژه حکومه‌تیان ده‌گوته‌وه که بوونه هۆی ڕووخاندنی سه‌رۆک حوسنی موباره‌ک.