Accessibility links

له‌تیف فاتیح ده‌ڵێت عه‌یبێکی گه‌وره‌یه‌ نوجه‌یفی ناوبژیوان بێت، خۆی به‌شێکه‌ له‌ کێشه‌که‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا

  • Haider Kareem

به‌پێی ڕاگه‌یاندنه‌کان ئوسامه‌ نوجه‌یفی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵه‌کانی چڕکردۆته‌وه‌ بۆ هێورکردنه‌وه‌ی گرژییه‌کان له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و له‌ میانه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه‌شی سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات بۆ هێورکردنه‌وه‌ی کورد و دابه‌ینکردنی چاره‌سه‌ریه‌ک بۆ گرژییه‌کان.
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج ڕۆژنامه‌وان له‌ که‌رکوک له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی من بڕواناکه‌م نوجه‌یفی یان سوننه‌کان له‌ ناوبژیوانیدا سه‌رکه‌وتووبن له‌ نێوان مالیکی و سه‌رۆکی هه‌رێمدا. له‌تیف ده‌شڵێت عه‌یبێکی گه‌وره‌یه ئه‌وان ئێستا بێن و بڵێن وه‌کو ناوبژیوان دێن، چونکه‌ ئه‌وان خۆیان به‌شێکن له‌ كێشه‌که‌ و به‌شێکن له‌ ململانێکه‌ و به‌شێکن له‌وه‌ی که‌ کێشه‌که‌ گه‌یشتۆته‌ ئه‌و ئاسته‌ی ئه‌مڕۆ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ من پێموایه‌ سه‌رکه‌وتوونابن.
XS
SM
MD
LG