Accessibility links

دکتۆر کرمانج گوندی و شیکردنه‌وه‌ی له‌ ئاسته‌نگه‌کانی ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا

  • مۆعته‌به‌ر شێروانی

دکتۆر کرمانج گوندی

دکتۆر کرمانج گوندی

له‌ ئه‌مه‌ریکا مشتومڕ هه‌روا توندتر ده‌بێت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت-fiscal cliff- که‌ مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ری کونگرێس نه‌توانێت بگاته‌ ڕێککه‌وتنێک، باج زیاد ده‌کرێت و بودجه‌ی حکومه‌ت که‌م ده‌کرێته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش کاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر زۆربه‌ی ئه‌مه‌ریکاییه‌کان ده‌بێت‌. ئه‌مساڵ ئۆفیسی بودجه‌ی کونگرێس هوشداری دا که‌ که‌م بونه‌وه‌ی بودجه‌ و زیادبوونی باج ده‌توانێت نوشست به‌ ئابوری بهێنێته‌وه‌. هه‌روه‌ک برایان که‌تولس شاره‌زای باڵا بۆ کاروباری ئاسایشی نیشتمانی له‌ ناوه‌ندی "ئه‌مێریکه‌ن پروگرێس" له‌ وتارێکی ڕای دا ده‌ڵێت مشتومڕ له‌سه‌ر بودجه‌ ئاکامی به‌سه‌ر ڕێبازی ده‌ره‌وه‌دا ده‌بێت. ئه‌و ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر بێتو خه‌رجی کاروباری ئاسایشی نیشتمانی که‌م بکرێنه‌وه‌، کاریگه‌ری به‌سه‌ر توانای ئه‌مه‌ریکا
بۆ ڕێبه‌رایه‌تی کردن و نفوزی به‌سه‌ر ڕووداوه‌کانی جیهان ده‌بێت. هه‌ر له‌و بایه‌وه‌ ڕای دکتۆر کرمانج گوندی شاره‌زای سیاسه‌تی ناوخۆ و ده‌روه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ زانکۆی ویلایه‌تی تێنێسی باسی ژماره‌یه‌ک له‌ کۆسپه‌کان له‌مه‌ر ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ ڕوبه‌رووی سه‌رۆک ئۆباما دێن له‌ چوارساڵی داهاتو ده‌کات. ئه‌و ده‌ڵێت بۆی هه‌یه‌ ئابوری خه‌راپی ئه‌وروپا به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر گاریگه‌ریی خه‌راپی به‌سه‌ر ئه‌مه‌ریکادا. ئه‌و ده‌لێت له‌مه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ بۆی هه‌یه‌ هه‌وڵی ئه‌مه‌ریکا بۆ به‌هێزکردنی پێگه‌کانی سه‌ربازی له‌ ئاسیا ببیته‌ مایه‌ی 'سه‌غڵه‌تی' له‌ ڕوسیا و چین و مه‌ترسی به‌هێزتر بوونی ڕادیکالیزمی ئیسلامی له‌ وڵاتانی به‌هاری عه‌ربیان لێکراوه‌ و هاتنه‌سه‌رکاریان کوسپن له‌به‌رده‌م ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا.
دکتۆر گوندی ده‌شڵێت ئه‌مریکا ده‌بێت به‌ هاوسه‌نگی بایه‌خ به‌و ئاسته‌نگانه‌ بدات چو‌نکه‌ له‌ هه‌ر کامیاندا سه‌رنه‌که‌وێت به‌سه‌ری داده‌شکێته‌وه‌.
XS
SM
MD
LG