به پێی ڕاپۆرتان وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا ده‌ستی له کارکردن له حکومه‌تی سه‌رۆک بشار ئه‌سد کێشاوه‌ته‌وه، له کاتێک نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ده‌لێت " کارمه‌ندانی ناونه‌ته‌وه‌یی ناسه‌ره‌کیه‌کانی" له وڵات ده‌کێشیته‌وه به هۆی خه‌راپتر بوونی باری ئاسایش.
دیپڵۆماتان و سه‌رچاوه‌کانی ئۆپۆزسیۆن ده‌ڵێن جیهاد مه‌قدسی ده‌ستی له کار کێشاوه‌ته‌وه و سوریای به جێهێشتووه.
وه‌ک وته‌بێژ، مه‌قدسی به توندی پشتیوانی له سه‌رکوتکردنی 20 مانگه‌ی ڕاپه‌رینی دژه حکومه‌ت له لایه‌ن سه‌رۆک ئه‌سه‌د ده‌کرد. هه‌رچه‌نده ئاژانسه‌کانی ده‌نگو باس ده‌لێن به‌م دواییانه مه‌قدسی(ئه‌ندامێکی کومه‌ڵگای مه‌سیحی) که‌وتبۆ به‌ر ڕه‌خنه‌ی حکومه‌ت به هۆی هێندێک تێبینی دایبون به ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن.
له پێشهاته‌یه‌کی تردا، کاربه‌ده‌ستانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری مرۆڤی گوتیان 25 له‌و 100 کارمه‌ندانه‌ی کار بۆ ئاژانسه‌کانیان له سوریا ده‌که‌ن ده‌توانن سوریا به‌جێ بهێڵن و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان پاشماوه‌ی کارمه‌ندانی تری یارمه‌تیده‌ری بۆ پایته‌خت ته‌رخان ده‌کات.
هه‌فته‌ی ڕابردو، 2 کاروانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له ڕێگای فڕۆکه‌خانه‌ی دیمه‌شق که‌وتنه به‌ر ته‌قه و کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن پێویستی به ئۆتۆمۆبێلی زرێپۆشی تر هه‌یه له پاش هێرشه‌کانی هاوشێوه له چه‌ند هه‌فته‌کانی ڕابردو و ڕه‌فاندنی که‌لو په‌ل و ئۆتۆمۆبێل.