Accessibility links

47 چەکدارى داواکراو لە موسڵ دەستگیرده‌کرێن


فەرماندەى ئۆپەراسیۆنەکانى نەینه‌وا لە بەیاننامەیەکدا دەستگیرکردنى 47 چەکدارى لە ماوەى 48 کاتژمێرى رابردوودا لە ناوچەکانى شووڕا و بەعاج و تەلەعفەر لە باشورى موسڵ راگەیاند کە دوو لەو دەستگیرکراوانە بەرپرسن لە رێکخراوى قاعیدە . هاوکات بەیاننامەکە ئاماژە بە کۆنترۆلکردنى سنوورى عێراق لەگەل سوریاش دەکات .
لە لێدوانێکيدا بۆ دەنگى ئەمریکا عەبدولعال عەباس قایمەقامى قەزاى تەلەعفەر ئاماژە بە هێوربوونەوەى رەوشى ئاسایشى سنورى عێراق لەگەل سوریا لاى موسلەوە دەکات ودەشلێت دوو فەوجى دیکەى هێزى پاسەوانى سنور لەو ناوچەیە جێگیر کران.
XS
SM
MD
LG