Accessibility links

فه‌رامه‌رز حسێن: به‌شار ئه‌‌سه‌د ده‌رفه‌تی مانه‌وه‌ی نه‌ماوه‌ و ته‌نها مه‌سه‌له‌ی کاته‌

  • Shayan Pasha

به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌ڵێت ئه‌و له‌ به‌رامبه‌ر گوشـاری نێونه‌ته‌وه‌یی چۆک دانادات

به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌ڵێت ئه‌و له‌ به‌رامبه‌ر گوشـاری نێونه‌ته‌وه‌یی چۆک دانادات

له‌وه‌تای ڕاپه‌ڕینی سه‌رهه‌ڵداوانی سو‌ریا بۆ له‌کارخستنی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ سوریا ده‌ستیپێکردووه‌ له‌ مانگی سێی ساڵی پاره‌وه‌ و تادێت ڕه‌وشی سوریا به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت که‌ بۆته‌ مایه‌ی کوژرانی به‌ده‌ر له‌ 40 هه‌زار که‌س.
ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی نێردراوی نێوده‌وڵه‌تی و کۆمکاری وڵاتانی عه‌ره‌بێش هوشیاریداوه‌ له‌ هه‌ره‌سهێنانی بارودۆخی سوریا و گوتویه‌تی گه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ له‌و وڵاته‌ به‌و شێوه‌یه‌ بڕوات ئه‌وا وڵاتێکی شکستخواردوو ده‌بێت.
ئایا هۆی مانه‌وه‌ی ڕژێمی ئه‌سه‌د چیـیه‌؟
له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان شایان پاشا سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌، فه‌رامه‌رز حسین نوسه‌ر و چالاکوانی سیاسی کوردی سوریا ، هۆی هه‌ره‌ سه‌ره‌کی مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دا‌موده‌زگای هه‌ره‌ گرنگی وڵاته‌که‌ و به‌ تایبه‌تی له‌شکری به‌ده‌ست ده‌سته‌و تاقمی ئه‌سه‌ده‌وه‌یه‌، عه‌له‌ویـیه‌کانی که‌ به‌لایه‌ن که‌م دوو ملیۆن که‌سن و له‌ترسی له‌ناوچوونی خۆیان به‌رگری له‌ ڕژێمه‌که‌ ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها یه‌کنه‌گرتنی هێزه‌کانی ئۆپۆزسێۆن له‌ناو خۆیاندا.



XS
SM
MD
LG