کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ڕایانگه‌یاند که‌وا ئه‌بو به‌کر ئه‌لبه‌غدادی ڕێبه‌ری ڕێـکخراوی ئه‌لقاعیده له عێراق له هه‌ڵمه‌تێـکی ئاسایشی له باکوری به‌غدا ده‌سـتگیرکراوه.
ده‌شڵێن هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌م که‌سه‌ی خۆی به ڕێبه‌ری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق داده‌نێت، ژماره‌یه‌ک به‌ڵگه‌نامه گیراون، له‌وانه لیستی ناو و شوێنی ئه‌ندامانی ڕێـکخراوه‌که له وڵاته‌که‌دا.
سه‌میر ئه‌لشوێلی ڕاوێژکاری میدیای سه‌رۆکی ده‌زگای نه‌هێشـتنی تێرۆر له عێراق به ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی گوت له پاش دوو مانگ له به‌دواداچوون و چاودێریکردن، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه هێزێـکی تایبه‌تی ده‌زگاکه‌یان توانیویه‌تی ئه‌لبه‌غدادی ده‌سـتگیربکات.
گوتیشی به گرتنی ئه‌لبه‌غدادی هه‌موو شانه نهێنیـیه‌کانی ئه‌لقاعیده له وڵاته‌که‌دا ئاشـکرابوون.