ڕاپـۆرته هه‌واڵێـک که له ڕۆژنامه‌یه‌کی به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریکادا بڵاوکراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت ئاسـمانی عێراق بووه‌ته ڕێـگای سه‌ره‌کی بۆ دابینکردنی چه‌ک بۆ حکومه‌تی به‌شـار ئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا.
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز له‌م ڕاپـۆرتهیدا که له شه‌وی شه‌ممه‌وه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ی دایناوه، هاتووه هه‌وڵه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ ڕێگه‌گرتن له گه‌یشـتنی چه‌کی ئێران بۆ سوریا سهریاننهگرتووه به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی عێراق له پـشـکنینی ئه‌و فڕۆکانه‌ی به ئاسـمانیدا تێده‌په‌ڕن و چه‌ک بۆ سوریا ده‌گوێزنه‌وه. ڕۆژنامه‌که ده‌ڵێت چه‌که‌کان بریتین له ڕۆکێت و موشه‌کی دژه تانک و خومپاره و ئارپـیجی.
ڕاپـۆرته‌که ئاماژه به قسه‌ی کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکایی ده‌کات، به‌ڵام ناویان ئاشـکرا ناکات، ده‌ڵێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما هیوابڕاوبووه له هه‌وڵه‌کانی وڵاته‌که‌ی بۆ قایلکردنی عێراقیـیه‌کان له پشـکنینی ههڕهمهکیـیانهی فڕۆکه‌کان.
نیویۆرک تایمز ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی جێی ماخهبنی زیاتره بۆ ئه‌مه‌ریکا، ئه‌و ڕاپـۆرته ههواڵگریـیانهیه که ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن کاربه‌ده‌سـتانی عێراق پـێش وه‌خت ئێرانیـیه‌کانیان ئاگادارکردووه‌ته‌وه له کاتی پشـکنینه‌کان، ئه‌وه‌ش یارمه‌تی ئێرانیـیه‌کانی داوه کاره‌که‌یان ئاشـکرا نه‌بێت.