مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینیه‌کان ئه‌مڕۆ 5شه‌ممه سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات له‌گه‌ڵ پشتیوانیه‌کی زۆری هه‌وڵه‌که‌ی بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی باری ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینیه‌کان له چاودێره‌وه بۆ وڵاتێکی نا ئه‌ندام.
ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌م ڕێوشوێنه ده‌دات که وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ئیسرائیلیش دژی وه‌ستاونه‌ته‌وه.
نزیکه‌ی 60 وڵات پشتیوانی له‌م داوایه‌ی فه‌له‌ستینیه‌کان ده‌که‌ن ، وه‌هاش چاوه‌ڕوانده‌کرێت به‌ڕێز عه‌باس نزیکه‌ی زۆرینه‌ی ده‌نگی 193 وڵاتی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌ده‌ستبێنێت بۆ داواکه‌ی.
ئه‌م باره نوێیه ڕێگه‌یه بۆ فه‌له‌ستینیه‌کان تا ده‌ستیان ڕابگات به دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی تاوانه‌کان، که ده‌شێت له‌وێ داوا له دادپارێزان بکه‌ن بۆ لێکۆڵینه‌وه‌کردن له‌سه‌ر کاره‌کانی ئیسرائیل له ناوچه‌کانی فه‌له‌ستینیه‌کاندا.