وه‌زیری وزه‌ی تورکیا ده‌ڵێت هیچ ناکۆکیه‌ک نابینێت له نێوان ئانکه‌ره و واشنتۆندا له‌سه‌ر پلانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بۆ فراوانکردنی گه‌مارۆ بازرگانیه‌کان له‌سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران.
ئه‌م کاربه‌ده‌سته‌ی تورکیا ده‌شڵێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رفراوانکردنانه بازرگانی زێڕ به سوته‌مه‌نی نێوان ئانکه‌ره و تارانیش بگرێته‌وه.
له‌م هه‌فته‌یه‌دا سیناتۆره‌کانی ئه‌مریکا و ژماره‌یه‌کیش له یاریده‌ده‌ران به ئاژانسی ده‌نگ و باسی ڕۆیته‌رزیان گوتووه ئه‌م سزا نوێیانه به مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی بازرگانی جیهانین له‌گه‌ڵ ئێران‌دا و گوتوشیانه به‌م زووانه له کۆبوونه‌وه‌کانی سینات‌دا تاووتوێ ده‌کرێن وه‌ک به‌شێک له به‌رنوسی ڕێبازی ساڵانه‌ی به‌رگری.
کۆماری ئیسلامی ئێران نه‌وت و گاز به تورکیا ده‌فرۆشێت و پاره‌که‌شی ده‌درێته دامه‌زراوه تایبه‌ته‌کانی ئێران.
به‌پێی ئه‌و گه‌مارۆ داراییانه‌ی خراونه‌ته سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئه‌وروپاشه‌وه نابێت به دۆلار و یۆرۆ هیچ پاره‌یه‌ک به ئێران بدرێت، بۆیه تورکیا به دراوی خۆی واته لیره پاره‌ی خۆی ده‌دات به ئێران و ئه‌و داهاته‌ش تاران ناتوانێت هیچ که‌ره‌سته و که‌ل و په‌لێکی پێبکڕێت له بازاڕی جیهانیدا، بۆیه له‌بری لیره‌که تورکیا زێڕی ده‌داتێ.