چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن کاربه‌ده‌سـتان له چه‌ند به‌شێـکی دیمه‌شقی پایته‌خت هێڵه‌کانی ئنته‌رنێت و ته‌له‌فونی ئاسایی و هه‌روه‌ها ته‌له‌فونی ده‌ستیـیان بڕیوه، که له‌و ناوچانه هێزه‌کانی حکومه‌ت و سه‌رهه‌ڵـداوان له شه‌ڕی توندان.
چالاکوانێـک به ناوی ئه‌بو شام به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشێتد پـرێسی گوتووه حکومه‌ت ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه هێڵی ئنته‌رنێتی له گه‌ڕه‌که‌کانی باشوری دیمه‌شق بڕیوه.
چالاکوانێـکی تر به ناوی ئه‌بو قه‌یس ئه‌لشامی که له ده‌ره‌وه‌ی سوریایه‌وه له‌گه‌ڵ که‌سانێـک له ناو سوریا په‌یوه‌ندی هه‌یه که ته‌له‌فونی سه‌ته‌لایت به‌کارده‌هێنن، ده‌ڵێت له نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه هێڵی ته‌له‌فونی ئاسایی و ده‌ستی و هه‌روه‌ها ئنته‌رنێت له چه‌ند گه‌ڕه‌کێـکی باشوری پایته‌خت بڕاون، له‌وانه هه‌ردوو گه‌ڕه‌کی یه‌رموک و ته‌ضامون.
له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ردوو کۆمپانیای Renesys و Akamai تایبه‌ت به خزمه‌تگوزاری ئنته‌رنێت بنکه له ئه‌مه‌ریکا ڕایانگه‌یاند که‌وا حکومه‌تی سوریا له کاژمێر 12:26 ی پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه به کاتی خۆجێی ئنته‌رنێتی له سه‌رانسه‌ری سوریادا بڕیوه.
جێی ئاماژه‌یه پێشـتر حکومه‌تی سوریا کاری هاوشێوه‌ی کردووه له هه‌ر ناوچه‌یه‌ک که ئۆپه‌راسیۆنی له‌شـکری گه‌وره‌ی لێ ئه‌نجام درابێت، به‌ڵام ئه‌مه یه‌که‌م جاره هێڵی ئنته‌رنێت له ته‌واوی وڵاته‌که‌دا بـبڕێت.