به‌م دوایـیه تێبینی په‌ره‌سه‌ندنی ڕۆڵی سووننه‌کان کرا به ڕابه‌رایه‌تی ته‌وه‌ری تورکیا – میسر- قه‌ته‌ر، به تایبه‌تی له دوای ئه‌و ڕۆڵه‌ی بینیویانه له دامرکاندنه‌وه‌ی ئاگری شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و غه‌ززه، ئه‌مه‌ش وه‌ك چاودێران ده‌ڵێن له دژی ته‌وه‌ری که‌وانه‌ی شیعه‌یه یان هیلالی شیعه‌یه که ئێران پێشه‌وایی ده‌کات و به دیمه‌شق و حزبوڵڵای لوبناندا تێپه‌ڕ ده‌بێت.
نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان به‌ڕێز ئاسۆسی ئه‌حمه‌د هه‌ردی، ده‌ڵێت هه‌موو شته‌کان له ناوچه‌که‌دا به‌ندن به ده‌رئه‌نجامه‌کانی سوریاوه، ڕه‌نگیشه هاو کێشه‌ی سیاسی عێراق زۆر بگۆڕدرێت، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا هۆشداری ده‌دات که نابێت کورد له‌گه‌ڵ هیچ ته‌وه‌رێکدا خۆی یه‌کلایی بکاته‌وه.