کاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی یه‌مه‌ن و سه‌رچاوه دیپلۆماسیـیه‌کان ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه چه‌ند چه‌کدارێـکی نه‌ناسراوه که جلوبه‌رگی هێزه‌کانی ئاسایشیان پـۆشیبوو ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبیلی دیپـلۆماتێـکی سعودی کردووه و له ئاکامدا ئۆتۆمبیله‌که وه‌رگه‌ڕاوه و دیپـلۆماته‌که و پاسه‌وانه‌که‌ی کوژراون.
ڕووداوه‌که له گه‌ڕه‌کی حیده‌ی سه‌نعای پایته‌خت بووه، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی باڵیۆزخانه و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی دیپـلۆماتانی لێـیه. هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که ڕانه‌گه‌یاندووه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه مانگی سێی ڕابردوو چه‌کدارانی ڕێـکخراوی ئه‌لقاعیده له یه‌مه‌ن، عه‌بدوڵڵا ئه‌لخالیدی جێـگری کونسوڵی سعودیـیه‌یان له شـاری عه‌ده‌ن ڕفاند و هه‌تا ئێسـتاش لایان ده‌سـتبه‌سه‌ره.