له وڵاتێک‌دا وه‌کو ئێران که سیستمی ثیوکراسی وه یاخود ئاینی فه‌رمانره‌وایی ده‌کات ئایا باری ژنان به‌رامبه‌رله وڵاتێکی سیکولاردا جیاوازتره؟
حه‌لیمه ره‌سولی سکرتێری رێکخراوه‌ی یه‌کێتی ژنانی دیموکراتی کوردستان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له باره‌ی ئاخۆ ژنان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له سایه‌ێ ڕژیمی ئیسلامی ئێران دا چیان به ده‌ست هێناوون وه یاخود چی له ده‌ست داوون له به‌راوورد کردن به ده‌ورانی شاه دا ده‌ڵێت" ژنانی ئێران به گشتی له ئێستا له چوارچێوه‌ی یاساکانی ئێران دا به داخه‌وه تووشی هه‌ڵاواردن و توندوتیژی یه‌کجار بونه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر زه‌مانێک مقایه‌سه‌ی بکه‌ێن له‌گه‌ڵ ده‌ورانی پێش ئینقلاب ، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕژێمه له سه‌ره‌تاکانی هاتنه‌سه‌ر کاریه‌وه وه‌عده و به‌ڵێنیه‌کی زۆر دا به ژنان که سه‌دا سه‌د بار‌و دۆخی ئه‌وان به‌ره‌وباشتر ده‌چی و مه‌ێدانه‌کان بۆ چالاکی نواندن و له هه‌موو بواره‌کانه‌وه، له بواری کۆمه‌ڵایه‌تی یاخود ژیانی تاێبه‌تیانه‌وه باشتر ده‌بن له بازاری کاردا، له مه‌ێدانی کاردا، به‌ڵام نه‌ك هه‌ر باشتر نه‌بوون به‌ڵکو به‌داخه‌وه خرابتریش بوون.خانم ره‌سولی ده‌شڵێت ژنانی کوردیش له دوو لاوه که‌وتونه‌ته به‌ر په‌راوێزه‌وه، یه‌کێکیان ئه‌وه‌یه که سته‌می نه‌ته‌وایه‌تیان له‌سه‌ره و ئه‌وه ژیانی لێ تاڵ کردوه و ئه‌وه‌ی دیکه‌شیان هه‌ر وه‌کو باقی ژنانی دیکه‌ی ئێران تووشی ئه‌و پێشلکاریانه‌ی مافه‌کانیان ده‌بنه‌وه به گشتی و تووشی هه‌ڵاواردن ده‌بنه‌وه له چوارچیوه‌ی یاسا داڕێژراوه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دا".