Accessibility links

خۆپـیشـاندانی دژی سه‌رۆکی میسر له‌ قاهیره‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت

  • VOA News

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ به‌ ده‌یان هه‌زاران خۆپـیشـانده‌ر له‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریری قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر له‌ دژی سه‌رۆک محه‌مه‌د مورسی گردبوونه‌ته‌وه‌ و جارێـکی دیکه‌ دوروشمی" گه‌ل ڕووخاندنی ڕژێمی ده‌وێت" له‌و گۆڕه‌پانه‌دا گوترایه‌وه‌.
ئه‌م خۆپـیشـاندانه‌ له‌ لایه‌ن ژماره‌یه‌ک لایه‌نی سیاسی میسری داوای سـازکردنی کراوه‌ به‌ مه‌به‌سـتی گوشـارخستنه‌ سه‌ر سه‌رۆک مورسی تاوه‌کو بڕیاره‌که‌ی ئه‌م دوایـیه‌ی بۆ گرتنه‌ ده‌سـتی ده‌سه‌ڵاتی دادی وڵاته‌که‌ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.
لایه‌نه‌کان بڕیاریان داوه‌ له‌ کاژمێر 5 پاش نیوه‌ڕۆ ده‌ست به‌ خۆپـیشـاندانه‌که‌یان بکه‌ن و به‌ به‌شـداری محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی دامه‌زرێنه‌ری پارتی ده‌سـتور و حه‌مدین سه‌باحی دامه‌زرێنه‌ری ڕه‌وتی گه‌ل و عه‌مرۆ موسا که‌ خۆی بۆ سه‌رۆکایه‌تی کاندید کردبوو.
XS
SM
MD
LG