کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له بریتانیا ده‌ڵێت سه‌رهه‌ڵـداوانی ئۆپـۆزسیۆن کۆنترۆڵی فڕۆکه‌خانه‌ی مه‌رج ئه‌لسوڵتانی له‌شـکریـیان کردووه که ده‌که‌وێته غۆته‌ی شه‌رقی له دوری نزیکه‌ی 15 کیلۆمه‌تر له دیمه‌شقی پایته‌خت.
ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌رپـرسی کۆمه‌ڵه‌که ده‌ڵێت له دوێنێ شه‌ممه‌وه شه‌ڕه‌که له‌و ناوچه‌یه هه‌ڵگیرساوه بۆ کۆنترۆڵکردنی ئه‌و فڕۆکه‌خانه‌یه‌ی تایبه‌ته به هه‌لیکۆپته‌ر. ده‌شڵێت به لایه‌نی که‌م 15 سه‌رهه‌ڵـداو و 8 سه‌ربازی حکومه‌ت کوژراون.
چالاکوانان ده‌ڵێن سه‌رهه‌ڵـداوان به گولـله ئارپـیجی 2 هه‌لیـکۆپته‌ریان تێـکشـکاندووه و هه‌روه‌ها ده‌سـتیانگرتووه به‌سه‌ر تانکێـکدا له‌و فڕۆکه‌خانه‌یه‌ی شوێنی چه‌ند سـیسته‌مێـکی ڕاداریشه.
هاوکات شه‌ڕوپـێـکدادان و بۆردومانکردن له چه‌ندین ناوچه‌ی وڵاته‌که به‌رده‌وامبوون.
مه‌زه‌نده‌ده‌کرێت له‌وه‌تای له مانگی سێی 2011 وه ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵـکی سوریا ده‌سـتیپـێـکردووه، زیاتر له 40 هه‌زار که‌س له‌و نێوه‌دا کوژرابن.