شه‌وی شه‌ممه‌ی ڕابردوو ئاگر له کارگه‌یه‌کی جلوبه‌رگ له ده‌ره‌وه‌ی ده‌کای پایته‌ختی به‌نگلادیش که‌وتووه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 109 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه که زۆربه‌یان ژن بوون.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن ئاگره‌که سه‌ره‌تا له نهۆمی یه‌که‌می ئه‌و کارگه 9 نهۆمیـیه که‌وتووه‌ته‌وه و پاشـان بۆ نهۆمه‌کانی دیکه ته‌شه‌نه‌ی کردووه.
میزان ڕه‌حمان جێـگری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاگرکوژێنه‌وه‌ی ده‌کا به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رزی گوتووه گیان له‌ده‌سـتدانی 109 که‌س هه‌تا ئێسـتا یه‌کلایی بووه‌ته‌وه. گوتیشی 9 یان له‌تاو ئاگرکه خۆیان له نهۆمه‌کانی سه‌ره‌وه هه‌ڵدابوو.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن هه‌تا ئێسـتا نازانن هۆکاری ئاگرکه‌وتنه‌وه‌که چی بووه. به‌ڕێوه‌به‌ر‌ێـک له سه‌نته‌ری به‌نگلادیش بۆ هاریکاری کرێـکاران به ئاژانسی فڕانس پـرێسی گوتووه، ئه‌مه کوشنده‌ترین ئاگرکه‌وتنه‌وه‌یه که هه‌تا ئێسـتا له کارگه‌یه‌کی جلوبه‌رگ له وڵاته‌که‌دا که‌وتبێته‌وه.
به‌نگلادیش نزیکه‌ی 4 هه‌زار کارگه‌ی جلوبه‌رگی لێـیه و ساڵانه به هه‌نارده‌کردنی به‌رهه‌مه‌کانیان، نزیکه‌ی 20 ملیار دۆلار داهاتی بۆ وڵاته‌که ده‌بێت.