Accessibility links

پارێزگارى موسڵ هۆشدارى دروستبوونى گرژى دەدات


پارێزگارى موسڵ هۆشدارى دروستبوونى کێشەى هاوشێوەى دووزخورماتوو لە موسڵیش دەدات و دەڵێت رێگا نادەین پارێزگاى موسڵ بکرێتە گۆڕەپانى ململانێکانى نێوان کورد و عەرەب.
لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئەسیل نوجەیفى پارێزگارى موسڵ داوا لە سەرکردە عێراقیـیەکان دەکات بێ ئەوەى پەنا بۆ هێزە دەرەکیەکان ببەن کێشەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و حکومەتى ناوەند بە ڕێگاى دیالۆگ چارەسەر بکەن پێش ئەوەى پێکدادانى چەکدارى لێ بکەوێتەوە.
دەشڵێت ئەگەر ئەو کێشانە بەردەوام بێـت، ئەوا ڕەنگدانەوەى لەسەر شارى موسڵیش دەبێت، ئاماژە بەوەش دەکات رێگا نادەن موسڵ بکرێتە گۆڕەپانى ململانێکانى نێوان کورد و عەرەب.
please wait

No media source currently available

0:00 0:00:00 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG