کاربه‌ده‌سـتانی پاکستان ده‌ڵێن بۆمبێـک له نزیک که‌ژاویه‌کی شیعه‌ئاینزاکان له ناوچه‌یه‌کی باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا 7 که‌س کوژراون که سیان منداڵ بوون.
ته‌قینه‌وه‌که له شـاری دێرا ئیسماعیل خان له نزیک ناوچه‌ی باشوری وه‌زیرستان ڕوویدا. ده‌شڵێن زیاتر له 10 که‌سیش له‌و هێرشه‌دا برینداربوون.
کاربه‌ده‌سـتێکی پـۆلیسی ناوچه‌که به ناوی ڕه‌شید خان گوتی بۆمبه‌که له‌و ده‌مه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه که کۆمه‌ڵێـک شیعه ئاینزا، نزیکه 100 که‌س ده‌بوون، له ڕێدابوون بۆ په‌یوه‌ندیکردن به کۆمه‌ڵێـکی له‌خۆیان گه‌وره‌تره‌وه.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام گومان ده‌کرێت ده‌ستی تاڵیبانه‌کانی پاکسـتانی تێدابێت که پـێشتر هێرشی له‌م جۆره‌یان ئه‌نجامداوه.
شایه‌نی باسه حکومه‌تی پاکستان به شێوه‌یه‌کی کاتی له شاره سه‌ره‌کیـیه‌کاندا سیسته‌می ته‌له‌فونی مۆبایلی ڕاگرتووه تاوه‌کو ڕێگه‌بگرێت له ڕوودانی ته‌قینه‌وه که زۆر جار به ڕێگه‌ی ته‌له‌فونی مۆبایله‌وه ئه‌نجام ده‌درێن.