Accessibility links

هێمن سه‌یدی: کۆنفرانسی پراگ سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو

  • Jani Diylan

Hemen Seyedi

Hemen Seyedi

دیاره‌ کۆنفرانسی به‌شێکی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی له‌ پراگ ڕه‌خنه‌یه‌کی زۆری لێکه‌وتوه‌ته‌وه‌. ئایا کۆنفرانس درووشمه‌که‌ی که‌ یه‌کگرتن له‌ پێناوی دیموکراسیدایه‌ له‌ ئێران به‌ جێ هێنا وه‌ یاخود ......؟
هێمن سه‌یدی چاودێر و لێکۆڵه‌ری کاروباری ڕامیاری له‌ هه‌ڤپێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ته‌له‌/ رادیوی ده‌نگی ئه‌مریکا له‌ باره‌ی ئه‌وه‌ی ئاخۆ کۆنفرانسه‌که‌ درووشمه‌که‌ی که‌ " یه‌کگرتن له‌ پێناوی دیموکراسیدایه‌ له‌ ئێران " به‌ جێ هێنا وه‌ یاخود به‌ ووته‌ی عه‌ره‌به‌کان " واتفق العرب و علی ان لایتفقوا" واته‌ عه‌ره‌ب رێککه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ رێک نه‌که‌ون ده‌ڵێت " به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون، بۆ وێنه‌ ده‌بینین که‌ جیا له‌وه‌ی به‌شێکی به‌رچاو له‌ ئۆپۆزسیونی سه‌راسه‌ی له‌و کۆبونه‌وه‌دا به‌شدار نییه‌ ، به‌شێکی به‌رچاو له‌ ئۆپۆزسیونی کوردیش به‌شداریان نه‌کرووه‌ یان دوواتر هه‌ڵوێستیان گرتووه‌ به‌ نیسبه‌ت بریاری کۆتایی کۆنفرانسه‌که‌، من پێم وایه‌ ئه‌و کۆنفرانسه‌ سه‌رکه‌وتوو نه‌بوه‌ وه‌ ئه‌گه‌ر بیرورای گشتی و حه‌ساسیه‌تی رووناکبیرانی کورد نه‌با ده‌بوو به‌ شکه‌ستێکی گه‌وره‌ بۆ کورد، به‌شێک له‌و شکه‌سته‌ قه‌ره‌بوو کراوه‌ به‌و هه‌ڵوێستانه‌ دوواتر گیرا
XS
SM
MD
LG