ڕێکخراوی سوریایی چاودێری مافی مرۆڤ بنکه له له‌نده‌ن ئه‌مڕۆ 5شه‌ممه به ده‌نگی ئه‌مریکای گوتووه له‌سه‌رجه‌م کوژراوه‌کانی قه‌یرانی سوریا نزیکه‌ی 28 هه‌زار که‌سیان خه‌ڵکی سیڤیڵ و جه‌نگاوه‌رانی سه‌رهه‌ڵداوانن.
ئه‌م ڕێکخراوه سوریاییه ده‌شڵێت له‌و زیاتر له چل هه‌زارکه‌سه‌ی کوژراون، به‌لانیکه‌م ده هه‌زاریان سه‌ربازی سوریایین و نزیکه‌ی 1400 سه‌ربازی جوداوه‌بوو و هه‌روه‌ها نزیکه‌ی 600 که‌سیش نه‌ناسراون.
هاوکات سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا ده‌ڵێن ده‌ستیانگرتووه به‌سه‌ر بنکه‌یه‌کی له‌شکریدا له هه‌رێمی دیرولزور له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که.
سه‌رهه‌ڵداوان و چالاکوانانی سوریایی ده‌ڵێن له پاش چه‌ند ڕۆژێکی شه‌ڕ و پێکدادان ئێستا بنکه‌ی له‌شکریی مه‌یادین و ده‌وروبه‌ریشی له‌ژێر کۆنترۆڵی سه‌رهه‌ڵداواندان.
ئه‌م هه‌واڵانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا هاوکاته له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی چالاکواناندا سه‌باره‌ت به خاپورکردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌ک له شاری حه‌ڵه‌ب له باکوری سوریا به هۆی بۆردومانی فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی سوریاوه.
له‌و هێرشه‌دا ده‌یان که‌س کوژراو و بریندارن و باڵه‌خانه‌که‌ش ته‌خت بووه.
له لایه‌کی تره‌وه ڕوسیا ئاگاهیداوه به ناتۆ له‌سه‌ر شیانی دانانی موشه‌کی پاتریۆت له نزیک سنوری تورکیا له‌گه‌ڵ سوریادا.
ئه‌لیکسانده‌ر لوکاشڤیچ، ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا ئه‌مڕۆ 5 شه‌ممه گوتوویه‌تی داواکه‌ی تورکیا بۆ هه‌بوونی هێزی هاوپه‌یمانێتی ڕۆژئاوا نابێته مایه‌ی به‌هێز بوونی سه‌قامگیری له ناوچه‌که‌دا.
باڵیۆزه‌کانی ناتۆ ڕۆژی چوارشه‌ممه کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان کرد به مه‌به‌ستی تاووتوێ کردنی ئه‌و داوایه‌ی تورکیا که دوابه‌دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌کی وتووێژ هات له نێوان ئانکه‌ره و هاوپه‌یمانێتی ناتۆ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی تۆکمه کردنی ڕه‌وشی ئاسایشی له‌سه‌ر سنوره 900 کیلۆمه‌تریه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ سوریادابه‌مه‌به‌ستی ڕێگه‌گرتن له‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا په‌لبهاوێت بۆ ناو تورکیا.