Accessibility links

بریکارى وەزارەتى پێشمەرگە: ئەگەر ئەمریکا نەیەت، ئه‌وا ڕه‌نگه‌ شه‌ڕ ڕووبدات

  • Amir Goran

بریکارى وەزارەتى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایدەگەیه‌نێت کە ئەوان چاوەڕوانى ئەمریکا دەکەن بۆ چارەسەر کردنى گرژیەکانى ناوچە دابڕاوەکان لە نێوان پـێشمەرگە و سوپاى عێراقدا.
ئەنوەر حاجى عوسمان بریکارى وەزارەتى پـێشمەرگە لە لێدوانێکى تایبەتدا بۆ دەنگى ئەمریکا رەوشە ئاڵۆزەکەى ناوچەکە بە مەترسى ناودەبات و دەڵێت پێکدادانى چەکدارى نێوان پێشمەرگە و سوپاى عێراق نزیک بووه‌تەوە ئەگەر ئەمریکا تەدەخول نەکات.
ئەوەش پشتڕاست دەکاتەوە کە سوپاى عێراق هێزى زیاترى هێناوەتە ناوچەکە و رێگاى پەروێزخان و بەغداشیان داخستووە، دەشڵێت ئەو گرژیەى ئێستا چاوەڕوانکراوبوو هەر رێک دواى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا .
بریکارى وەزارەتى پێشمەرگە دەشڵێت ئەوان هەر لە سەرتاوە دژى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا بوون لەو ناوچانە، ئێستاش پـێـیان باشە دووبارە هێزەکانى ئەمریکا لەو ناوچەیە جێگیر بکرێنه‌وه‌.
XS
SM
MD
LG