ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بۆمبێــک له نێو پاسێـکدا له ته‌ل ئه‌ڤیڤ ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 15 که‌س برینداربوون و باری ته‌ندروسـتی سیانیان خراپه.
کاربه‌ده‌سـتانی ئیسرائیل ده‌ڵێن ئه‌وه هێرشێـکی تێرۆرسـتیـیه و ڕه‌نگه بـبێته کۆسـپێـک له به‌رده‌م ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌درێن بۆ گه‌یشـتن به ئاگربه‌ستێـک له‌گه‌ڵ حه‌ماسـدا.
ته‌قینه‌وه‌که له‌و ده‌مه‌دا بووه که پاسه‌که به شه‌قامێـکی نزیک بیناکانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسرائیله‌وه ده‌ڕۆیشت. ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئیسرائیل ده‌ڵێن که‌سێـکی گومانبار ده‌سـتگیرکراوه.
یۆرام ئۆهایۆن سه‌رۆکی پـۆلیسی ته‌ل ئه‌ڤیڤ ده‌ڵێت هیچ نیشـانه‌یه‌ک نیـیه هێرشه‌که خۆکوژی بووبێت.
هه‌رچه‌نده شوشه‌ی به‌نجه‌ره‌کانی پاسه‌که شکاون، به‌ڵام پـێناچێت بۆمبه‌که به‌هێزبووبێت.
سامی ئه‌بو زه‌هری گوته‌بێژی حه‌ماس ده‌سـتخۆشی له ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌که کرد، به‌ڵام به‌رپـرسیارێتی خۆیانی لێ‌ڕانه‌گه‌یاند.
هاوکات له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵی هێرشه‌که، فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان له غه‌ززه ته‌قه‌ی خۆشیـیان به ئاسـماندا کرد و که‌وتنه شیرینی گێڕان.