هاتنه کاییه‌ی کێشه‌ی درووستبوونی هێزی دیجله باڵی به‌سه‌ر کێشه هه‌ڵواسراوه‌کانی تردا کێشاوه، ئایا ئه‌مه تاکتیکی حکومه‌تی ناوه‌ندی و مالکی یه بۆ له بیر بردنه‌وه‌ی کێشه‌کانی تر؟
عه‌بدولرحمان زاخۆیی ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی هه‌رێمی کوردستان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت " ئێمه ئه‌توانین بڵێن درووست بوون وه یاخود درووست‌کردنی ئه‌م کێشه به ڕای ئێمه نه یاسایی و نه ده‌ستوریه و مالکی درووستی کردووه بۆ ناوچه دابڕاوه‌کانی ناردووه ، ئه‌مه بێگومان بۆ ئه‌وه‌یه کێشه سه‌ره‌کیه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له بیر بکه‌ێن. کاک عه‌بدولرحمان هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌مه هه‌ڵوێستێکی جدیه که له لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه ڕاگه‌ێندراوه و نه‌ك ته‌نها سه‌روکایه‌تی به‌ڵکۆ هه‌موو میلله‌تی کورد ئاماده‌یه بۆ به‌رگری کردن له هه‌ر بستێکی ئه‌م زه‌ویانه‌ی که له هه‌رێمی کوردستان دابڕاوون. کاک عه‌بدولرحمان ده‌شڵێت ئه‌وان له‌وانه‌یه نایانه‌وێ کوردی ئێمه له‌گه‌ڵ کوردی ڕۆژئاوادا هاوکار و یه‌کده‌ست بن