Accessibility links

حکومه‌تی حه‌ماس ده‌ڵێت هه‌تا ئێسـتا 100 که‌س له‌ غه‌ززه‌ کوژراون

  • VOA News

وه‌زاره‌تی ته‌ندروسـتی حکومه‌تی حه‌ماس ده‌ڵێت ژماره‌ی ئه‌و فه‌ڵسـتینیـیانه‌ی له‌ ئاکامی هێرشه‌ له‌شـکریـیه‌که‌ی ئیسرائیل له‌ غه‌ززه‌ کوژراون گه‌یشـتووه‌ته‌ 100 که‌س.
ئه‌شره‌ف ئه‌لقدره‌ گوته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌که‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ گوتی به‌ کوژرانی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌ک له‌ که‌مپـی نسێراتی ئاواره‌کان ژماره‌که‌ گه‌یشته‌ 100.
هه‌وره‌ها گوتی له‌وه‌تای ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه‌ هێرشه‌کان ده‌سـتیانپـێکردووه‌ 850 که‌سیش برینداربوون و له‌ نێویاندا 260 منداڵ و 140 ژن هه‌ن.
گوتیشی له‌ نێو کوژراوه‌کاندا 24 ژن و منداڵ هه‌ن، به‌ڵام نه‌یگوت ئه‌و 76 که‌سه‌ی تریان چه‌ندیان له‌ هێزه‌ چه‌کداره‌کانی حه‌ماس بوون.
XS
SM
MD
LG