به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه شه‌ڕوپـێـکدادان له نێوان هێزه‌کانی پاراستنی گه‌لی سه‌ر به پارتی یه‌کێتی دیموکراتی (په‌یه‌ده) و هه‌ردوو هێزی غره‌با ئه‌لشام و جه‌بهه‌ت ئه‌لنوسره‌ی سه‌ر به له‌شـکری سوریا ئازاد ڕوویدا و له ئاکامدا ژماره‌یه‌ک کوژراو و بریندار له هه‌ردوولا که‌وتوونه‌ته‌وه.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان عابد خه‌لیل به‌پـرسی په‌یه‌ده له سه‌ری کانی و فه‌رمانده‌ی غره‌با ئه‌لشام وائل حاج ڕه‌حیم و فه‌رمانده‌ی جه‌بهه‌ت ئه‌لنوسره " ئه‌بو ئه‌سه‌د" له نێو کوژراوه‌کاندان.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه شه‌ڕ به‌رده‌وامه.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی گفتوگۆی کردووه له‌گه‌ڵ مه‌حمود عه‌ممۆ ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی یه‌کێتی کورد له سه‌ری کانی.