Accessibility links

عه‌بدوڵا موهته‌دی: له‌ ئێستادا تێگه‌یشتنێکی زۆرتر هه‌یه‌ بۆ فێدراڵیزم و مافی نه‌ته‌وه‌کان له‌ ئێراندا

  • Balen Salih

عه‌بدوڵای موهته‌دی

عه‌بدوڵای موهته‌دی

لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن و که‌سایه‌تیه‌ ئێرانیه‌کان سێهه‌م کۆنفرانسی یه‌کگرتوویی بۆ دیموکراسی له‌ پراگ به‌ڕێوه‌برد.

سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران ده‌ڵێت جیاوازی هه‌بوو له‌ نێوان ئه‌م کۆنفرانسه‌ی پراگ و دوو کۆنفرانسه‌که‌ی پێشوودا، له‌وانه‌ ئه‌مجاره‌یان دانیشتنێکی تایبه‌ت کرا بۆ باسکردنی مافی نه‌ته‌وه‌کان له‌ ئێرانی ئاینده‌دا و بێ له‌وه‌ی که‌ ئه‌م کۆنفرانسه‌ به‌رینتر بوو وه‌ ژماره‌یه‌کی زۆرتری لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن تیایدا به‌شدار بوون و خواستێکی زیاتریش هه‌بوو بۆ به‌شداربوون.

عه‌بدوڵای موهته‌دی ده‌شڵێت وه‌ها هه‌ست ده‌کات له‌م کۆنفرانسه‌دا پرسی کورد هه‌نگاوێک زیاتر چۆته‌ پێش و ده‌شڵێت به‌هێزبوون و یه‌کگرتووبوونی کورد و بوونی ده‌قێکی دیاریکراو ده‌بنه‌ متمانه‌ بۆ به‌ره‌وپێشچوونی زیاتر.

به‌ڵێن ساڵح، وتووێژی له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵای موهته‌دی سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران کردووه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:
XS
SM
MD
LG