ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له نه‌یروبی پایته‌ختی کینیا بۆمبێـک گیراوه‌ته ناو پاسێـکه‌وه و ته‌قیوه‌ته‌وه، له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 7 که‌س کوژراون و 29 که‌سی دیکه برینداربوون.
ڕووداوه‌که له ناوچه‌ی ئایستلایت بووه، ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئاواره سۆمالیـیه‌کانی لێ ده‌ژین. به‌هێزی بۆمبه‌که بنمیچی پاسه‌که‌ی هه‌ڵداوه. هه‌روه‌ها زیانی به دوو ئۆتۆمبیلی دیکه گه‌یاندووه و شوشه‌ی پـێشی قاوه‌خانه‌یه‌کی هێناوه‌ته خوارێ.
کاربه‌ده‌سـتانی کینیا ئۆباڵی هێرشه‌که ده‌خه‌نه ئه‌سـتۆی میلیتانه سۆمالیـیه‌کانه‌وه و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیاندا هاوسۆزن.
له‌وه‌تای له سـاڵی ڕابردووه‌وه کینیا هێزی له‌شـکری خۆی ڕه‌وانه‌ی سۆمال کردووه به مه‌به‌سـتی هاوکاریکردنی حکومه‌تی ئه‌و وڵاته له وه‌ده‌رنانی توندڕه‌وانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده، چه‌ندین جار دووچاری هێرشی له‌م جۆره بووه‌ته‌وه.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که ڕانه‌گه‌یاندووه.