Accessibility links

ئوسامه‌ جه‌میل: دروست بوونی شه‌ڕ نێوان کوردو به‌غدا گرفتێکی گه‌وره‌ بۆ ئه‌مه‌ریکا دروست ده‌کات

  • مۆعته‌به‌ر شێروانی

ئوسامه‌ جه‌میل

ئوسامه‌ جه‌میل

سه‌باره‌ت به‌ مه‌ترسی ڕوودانی شه‌ر‌ نێوان سوپای عێراق و هێزی پـێشمه‌رگه‌ی کوردسـتان که‌ ئێستا له‌ سنوری حه‌مرین ڕووبه‌ڕووبووی یه‌کتر ده‌ حاله‌تی ئاماده‌ باشیدان، ئوسامه‌ جه‌میل ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق (لیستی یه‌کگرتوو) ده‌ڵێت حکومه‌تی به‌غدا هه‌میشه‌ هه‌وڵی داوه‌ کێشه‌کان وه‌ک خۆ بمێننه‌وه‌ و به‌ جۆرێک فشار بخاته‌ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و
هه‌رێمی کوردستانیش به‌ هه‌مان شێوه‌ هه‌وڵی جیددی نه‌داوه‌ بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان و ‌به‌رپرسانی کورد ئه‌وه‌نده‌ی به‌ خه‌می باری ئابوری و وه‌رگرتنی بودجه‌ و فرۆشتنی نه‌فتن ، ئه‌وه‌نده‌ به‌ خه‌می کێشه‌ سه‌ره‌کییه‌کان نه بوونه‌.‌
به‌ڕێز جه‌میل ده‌ڵێت دروست بوونی شه‌ڕ نێوان کوردو به‌غدا گرفتێکی گه‌وره‌ بۆ ئه‌مه‌ریکا دروست ده‌کات و ئه‌و‌ قسه‌یه‌ی ئه‌مه‌ریکا به‌درۆ ده‌رده‌خات که‌ ده‌ڵێت ئێمه‌ دێموکراسیمان هێناوه‌ بۆ عێراق. ئه‌و ده‌ڵێت دڵنیام ئه‌مه‌ریکا ناهێڵێت شه‌ڕ دروست ببێت و کۆمه‌ڵی پیاوی عاقڵ ماوه‌ن له‌ به‌غدا که‌ ده‌زانن کورد پێگه‌ی گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌ پێکهێنانی حکومه‌تی ئێستای عێراق و ڕۆژگارێک کوردستان لانه‌ بوو بۆ سه‌رجه‌م ئۆپۆزسیۆنه‌ عێراقییه‌کان.
ئه‌و ده‌ڵێت مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارێزگان هۆیه‌که‌ که‌ ماڵکی ئێستا به‌ ئاوازێکی تر ده‌خوێنێت وه‌ک مه‌سه‌له‌ی زه‌‌ق کردنه‌وه‌ی پاراستنی ناسنامه‌ی عه‌ره‌بی به‌ تایبه‌تی له‌ ناوچه‌ جێگای ناکۆکیه‌کانه‌ و هه‌وه‌ڵدان بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی کوردی و به‌هێزکردنی پێگه‌ی عه‌ره‌ب(به‌ تایبه‌تی عه‌ره‌بی سوننه‌).
XS
SM
MD
LG