Accessibility links

سه‌رۆک ئۆباما: ئیسرائیل مافی خۆیه‌تی به‌رگری له‌خۆی بکات


سه‌رۆک ئۆباما دووپاتی کرده‌وه‌ که‌ ئیسرائیل مافی خۆیه‌تی به‌رگری له‌خۆی بکات و گوتی هیچ وڵاتێـک له‌سه‌ر ڕووی زه‌ویدا نیـیه‌ ده‌سته‌وه‌سـتان بوه‌ستێـت له‌ به‌رامبه‌ر موشه‌کبارانکردنی خه‌ڵکه‌که‌یدا.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ تایلاند، سه‌رۆک ئۆباما ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی ئه‌مه‌ریکا به‌ ته‌واوی پشـتیوانی له‌ ئیسرائیل ده‌کات له‌وه‌ی به‌رگری له‌خۆی بکات.
سه‌رۆک ئۆباما گوتی قایلکردنی ئیسرائیل به‌وه‌ی هێرشه‌کانی ڕابگرێت ده‌وه‌ستێـته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌تا چه‌ند ڕێبه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌توانن هێرشه‌کانی حه‌ماس بۆ سه‌ر ئیسرائیل ڕابگرن. گوتیشی ئه‌و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی میسر و تورکیا له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندیدایه‌.
پاشـان گوتی ئه‌و پـێی باشه‌ شه‌ڕه‌ کۆتایی پـێبێت به‌بێ ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئیسرائیل بچنه‌ ناو غه‌ززه‌وه‌، چونکه‌ ئه‌وه‌ بۆ خه‌ڵـکی غه‌ززه‌ و هه‌روه‌ها بۆ ئیسرائیلیش باشه‌ و چیدی زیانی گیانی دیکه‌ نه‌که‌وێته‌وه‌.
XS
SM
MD
LG