پاش ئاشکرابوونی نیگه‌رانیـیه‌کانی سه‌رۆک کۆماری عێراق له هه‌ڵسوکه‌وتی مالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق، تاڵه‌بانی زیاتر له دوو هه‌فته‌یه به‌غدای به‌جێهێشتووه و به سه‌ردانێـک گه‌ڕاوه‌ته‌وه شاری سلێمانی که ناوه‌ندی سه‌ره‌کی جێگه‌ی حه‌وانه‌وه‌ی سه‌رۆک کۆماری عێراقه.
جوندیـیانی گوته‌بێژی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشـتیمانی ئه‌م هه‌واڵه پشـتڕاستدهکاتهوه و ڕایگه‌یاندووه تاڵه‌بانی له مالیکی ڕازی نیـیه و سه‌رۆک وه‌زیران چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌کی ئه‌نجامداوه و ده‌بێت ڕاستیان بکاته‌وه. گوته‌بێژه‌که‌ی یه‌کێتی نیشتیمانی ڕایگه‌یاندووه سه‌رۆک کۆمار هه‌ڵوێستی ده‌بێت.
هاوکات سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان مه‌سعود بارزانی پاش ئه‌وه‌ی بێ ده‌نگی شکاند و ده‌رباره‌ی پـێـکهێنانی فه‌رمانده‌ی عه‌مه‌لیاتی دیجله، ڕایگه‌یاند تاوه‌کو ئێسـتا چاوه‌ڕوانی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی کردووه که به سه‌رۆک کۆمار دراون و هه‌رچه‌نده به‌ڵێنه‌کانیش نهچوونهتهسهر بۆ هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمانده‌یییه، بارزانی ڕایگه‌یاندووه له‌م بابه‌ته بێ ده‌نگ نابێت و هه‌ڵوێستی ده‌بێت، چونکه عه‌مه‌لیاتی دیجله به ئامانجی دژایه‌تیکردنی کورد دروستکراوه.
عیزه‌ت شابه‌نده‌ر که‌سی نزیک له مالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراقیش وه‌ڵامی ئه‌م لێدوانانه ده‌داته‌وه. شابه‌نده‌ر که هاوکات په‌رله‌مانتارێـکی ئیتلافی ده‌وڵه‌تی یاسایه، ده‌ڵێت حکومه‌تی عێراق هیچ نیازێـکی بۆ به‌کارهێنانی هێزی نیـیه دژ به هه‌رێمی کوردسـتان.
شابه‌نده‌ر نیگه‌رانی لایه‌نی کوردی به ناده‌سـتوری ناوبردووه و دروسـتکردنی ئه‌م مهترسیـیهش به هه‌وڵ و پـلانێـکی چه‌ند لایه‌نێـکی ناوبردووه بۆ گواستنه‌وه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی له ڕێگه‌ی هه‌رێمه‌وه بۆ به‌غدا.