دواى زیاتر لە 7 مانگ لە گەڕانەوەى ئەندامانى لیستى برایەتى نەینهواى کوردەکان بۆ ناو ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ کە بەپێى رێکەوتنەکە دەبوایە هەردوو پـۆستى جێگرى پارێزگار و جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگا بە کوردەکان بدرایە، بەڵام تاوەکو ئێستاش لیستى برایەتى هیچ پـۆستێکى پێ نەدراوە و ئەو ڕێکەوتنە جێبەجێ نەکراوە.
عەبدولکەریم گەرگەرى ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ لە لیستى برایەتى نەینهوا بڕیارى بایکۆتکردن و دواتر گەڕانەوە بە هەڵە دەزانێت و دەڵێت نازانین چارەنووسى پـۆستەکان چیـیان بەسەر هاتووە. ئەو ئۆباڵى دەست نەخستنى ئەو پۆستانەش دەخاتە ئەستۆى هەردوو مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکرات و یەکێتى نیشتیمانى کوردستان بەو پـێەى بڕیارەکان لە مەکتەبە سیاسیەکانهوه دراون نەک لە لایەن ئەندامانى ئەنجومەنەوە.
ناوبراو کە لە پشکى یەکێـتى ئەندامى لیستى برایەتیـیە، ئەوەش ئاشکرا دەکات ئەوان وەک یەکێتى نیشتیمانى کوردستان دژى بایکۆتکردن بوون، بەڵام دهڵێت پارتى دیموکرات بهسهریانی سهپاندووه.