سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له پـۆلیس و نه‌خۆشـخانه‌کانی عێراق ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌هۆی زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که به لایه‌نی که‌م 19 که‌س کوژران و زیاتر له 86 که‌سیش برینداربوون.
زۆرترین زیان له شـاری که‌رکوک که‌وت که له‌وێ سێ ئۆتۆمبیل و بۆمبێـکی چێنراو ته‌قینه‌وه. ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌م به ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له ناوچه‌ی ڕێـگای به‌غدا بوو، ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراوی دووه‌میش له گه‌ڕه‌کی کوردسـتان له نزیک باره‌گا‌ی پارتی دیموکراتی کوردسـتان ته‌قیوه‌ته‌وه و پاش گه‌یشتنی هێزه‌کانی پـۆلیس و ئاسایش بۆ شوێنی ڕووداوه‌که بۆمبێـکی چێنراو ته‌قیوه‌ته‌وه. له گه‌ڕه‌کی عه‌مه‌ل شه‌عبیش ئۆتۆمبیلی سێـیه‌م ته‌قیوه‌ته‌وه. سه‌رئه‌نجام 9 که‌س کوژران و 39 که‌سی دیکه برینداربوون.
له قه‌زای حه‌ویجه‌ی سه‌ر به پارێزگای که‌رکوک ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو به هێزێـکی گه‌ڕۆکی له‌شـکری عێراقدا ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی 4 که‌س و برینداربوونی 5 که‌سی دیکه.
له به‌غدای پایته‌ختیش له نزیک گۆڕه‌پانی فرده‌وس ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو به کاروانی ئۆتۆمبیله‌کانی جه‌نه‌ڕاڵ قاسم نوری به‌رپـرسی هێزه‌کانی پاراستنی داموده‌زگاکانی به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا که‌سێـکی ڕێبوار کوژراوه و 7 که‌سی دیکه برینداربوون.
له شـاری حلـله‌ی باشوری عێراق ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له نزیـک بازاڕێـک و خوێندنگه‌یه‌کی ئاماده‌یی کچان ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته هۆی کوژرانی 5 که‌س و برینداربوونی 35 که‌سی دیکه.